languagetool icon indicating copy to clipboard operation
languagetool copied to clipboard

Detecting Kurdish (ckb) language as Persian mistakenly.

Open 0xdolan opened this issue 2 years ago • 0 comments

As per in Kurdish (ckb) language, we are using Arabic range characters as a writing system, most of the apps detecting Kurdish as Arabic or Persian. Actually, it is a quite different language with its special alphabet for writing. Thus, we need to distinguish between these languages. Here is a list of Kurdish Characters (https://0xdolan.github.io/kurdish-alphabet/) and below, I will put a Kurdish text as an example:

فۆنت بریتییە لە کۆی هەندێک پیت (حرف)، وشە، شێوە و نیگار کە لە زمانێکی تایبەتیدا وەک زمانی کوردی، فارسی یان ئینگلیسیدا دیاری دەکرێن کە هێمای تایبەتی خۆیان هەیە و نیشاندەری پیتەکانی ئەو زمانانەن. فۆنتەکان دەتوانن زیاتر لە یەک زمان لەخۆیان بگرن و هەڵگری فۆنتی زمانێکی تریش بن. فۆنت سەرەکی‌ترین ئامێری جوانکاری لە بەکارهێنانی ڕۆژنامە، گۆڤار و شێوەی تری گڕافیکیدایە. بەکارهێنانی فۆنتی جۆراوجۆر دەبێتە هۆی چێژبەخشین بە خوێندنەوە. قەبارەی فۆنتەکان لەسەر بنەما و یەکەی «پیکسێڵ» داڕێژراوە. فۆڕمەتی فۆنتەکان بەچەند جۆرێکی تایبەتە کە بریتین لە TTF، OTF و ... و دوای داونلۆدکردن و دابەزاندن دەتوانی کەڵکیان لێوەربگری. نەبوونی فۆنتی ستاندارد و یونیکۆدی کوردی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا یەکێک بووە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی پێشنەکەوتنی باشتربوونی نووسین و خوێندنەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا و نەبوونی داهێنەری فۆنتی کوردی یەکێکە لەو کێشانە کە پێویستە بە زووترین کات داهێنەران و دیزاینەرانی کورد هەوڵ و کۆششی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ دروستکردنی فۆنتی ستاندارد و یونیکۆدی کوردی. لەگەڵ هەموو ئەو کەند و کۆسپانەی ڕێگربوون لە بەرەوپێشچوونی فۆنتی کوردی و بەکارهێنانی یونیکۆد وەکوو ستانداردێک، بەڵام دیسان لەلایەن چەند دڵسۆزانێکەوە بە خۆبەخشانە هەوڵی کارلەسەرکردنی فۆنت و کیبۆردی کوردی هەر بەردەوام بووە و هیوادارین لەمەودوا زۆر بە تایبەتیتر کاری لەسەر بکرێت. یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی نەبوونی کیبۆرد و فۆنتی کوردی ئەوە بووە کە ناچاری دروست کردووە کە کیبۆرد و فۆنتی ناکوردی بەکار بهێنرێت و ئەوەش لە کۆکردنەوە و دۆزینەوە زانیاری و داتاکان لەسەر هێڵی ئینتەرنێتیش بووەتە کۆسپ و تاکی کورد ناتوانێت بە تەواوەتی کەڵکی لێوەربگرێت.

0xdolan avatar Jan 27 '22 07:01 0xdolan